به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رۆژی سێ شەممە لە پریس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ "کلۆدبارتلون" سەرۆکی مەجلیسی نیشتمانی فەرەنسا لەتاران ، پێوەندییەکانی پەرلەمانی دوو وڵات خاوەنی ڕابردووی باش زانی و ووتیشی ، سەفەری بارتلۆن بۆ ئێران خالێکی زەقە لە پێوەندی پەرلەمانی دوو وڵات دەبێت .
لاریجانی بەڕاشکاوی ووتی ، لە دیداری سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانی فەرەنسا ،لەبارەی پەرەی پێوەندی ئابووری و نەهیشتنەوەی ژمارێک لە لەمپەرەکان لە نێوان دوو وڵات وتوویژ کراو لەبارەی مەسەلەکانی ناوچەیی لە وان پرسی ئێراق ، سوریا لوبنان و ژمارێک لە وڵاتانی دیکەیش ڕێگا چارە گەلێک ئاراستە کراوە .
" کلۆد بارتلۆن" سەرۆکی پەرلەمانی فەرەنسا یش ووتی دیدار و ڕاوێژ لەنێوان کاربەدەستانی ئێران و فەرەنسا دەبێتە هۆی چوونە سەری پێوەندییەکان ، بەڕێوە چوونی تۆکمەی ڕێککەوتننامەی ڤیەنا ، هەڵگیرانی لەمپەرەکانی بانکی و ئامادە بوونی بەشگەکانی فەرەنسەوی لە ئێران و لەئاکام دا دەبێتە هۆی پەرەی پێوەندییەکانی ئابووری دوو وڵات .
بارتلۆن بەڕاشکاوی ووتی ، فەرەنسا لەسەر پەرەی پێوەندی پەرلەمانی زۆرتر لەگەڵ ئێران جەخت دەکات . سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانی فەرەنسا بڕیارە لەگەڵ "حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ، " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە و "عەلی شەمخانی" دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران یش دیدار و وتوێژ بکات ...
کۆتایی کورتە نامە/310